ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، لە مەیدانی سەرەکیی شاری ڤییەن "شتێفان پلاتز" خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی ڕاپەڕینی سەراسەریی ئێران و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان پێک هات.
ئەم خۆپێشاندانە لە چەند حیزب و لایەن و ڕێکخراوی کوردی و ئێرانی پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، پژاک، ئەنجومەنی ڕێکخراوە کوردستانییەکان "فەیکۆم" و ئەنجومەنی دیمۆکراتی کۆماریخوازانی ئێران لە ئوتریش و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ژینا و چەند ڕێکخراوەی دیکە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو لەم خۆپێشاندانەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بەشدار بوون و پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن د. سەدیق زەرزا هاوکاری بەشی پەیوەندییەکانی حیزب لەم وڵات پێشکەش کرا.
جگە لە پەیامی ڕێکخراوەکانی بەشدار، هەر یەک لە ئەندریاس شیدەر، ئەندام پارلەمانی ئورووپا لەسەر لیستی حیزبی سۆسیال دێموکرات، هایدی سیکوێنتز ئەندامی ئەنجومەنی شۆرای شاری ڤییەن لەسەر لیستی حیزبی سەوز و هەروەها پەیامی حیزبی لیبراڵ دێموکراتی ئوتریش و چەند کەسایەتیی بێلایەن بۆ پشتیوانی لەو خۆپێشاندان و بەرخۆدانە پێشکەش کران.
بەشداربووان بە دروشمی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و بەرخۆدانی ڕۆژاوا کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.