کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە دژی جینایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە بەردەم پارلەمانی ئورووپا لە بلژیک

16:34 - 29 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە وڵاتی بلژیک لە شاری بروکسێل، خۆپێشاندانێک بۆ مەحکوومکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن کۆمیتەی بلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و بە بەشداریی لایەنە کوردستانی و ئێرانییەکان بەرێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەدا، کاک بەها ئیبراهیمی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، وتارێکی لە هەمبەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بێدەنگیی جیهان لەمەڕ کردەوە دژە مرۆییەکانی ئەو ڕێژیمە دژ بە نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران پێشکەش کرد.

خۆپێشاندەران لەو خۆپیشاندانەدا، بە وتنەوەی دروشم و سووتاندنی وێنەی خامنەیی ڕق و بێزاریی خۆیان دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی.

لەو خۆپیشانەدا هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی دیکەی وڵاتانی ئورووپایی و ڕۆژاوایی، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی چالاکانەیان هەبوو.