ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤(١٧/١/٢٠٢٦)، شانەی حیزب لە شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا، لەسەر بانگهێشتی پارتی سەوزی ئیتاڵیا، بەشداریی لە خۆپیشاندانێکدا کرد کە بۆ پشتگیری لە شۆڕشی نەتەوەکان لە ئێران ڕێک خرابوو.
لەم خۆپێشاندانەدا، کوردانی دانیشتووی ئەم هەرێمە پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژاوا دەربڕی.
بەشداربووان بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر پشتیوانیی خۆیان لە ڕۆژاوای کوردستان دەربڕی و بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو.