کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردێک سروودی ئەی ڕەقیب دەکاتە تیتراژی بەرنامەیەکی تلویزیۆنی ئاڵمان

16:45 - 2 رێبەندان 2725

پێشکەشکارێکی کوردی دانیشتووی ئاڵمان، دوای وەرگرتنی بەرنامەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی کوردستان لە تلویزیۆنی  NRWisionی ئاڵمان، تیتراژی دەستپێکی بەرنامەکەی کردە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب.

ئەسکەندەر جەعفەری ئەو پێشکەشکارەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ناوی بەرنامەکەی ناوە Verbotenes Wort واتە وشەی قەدەغە.

ناوبراو دەڵێت لەو بەرنامەیەدا هەوڵ دەدات هەر جار، ڕووداوەکانی کوردستان و ئەو نەهامەتی و تاوانانە بێنێتە بەر باس کە داگیرکەرانی کوردستان دژ بە نەتەوەی کورد دەیکەن.