کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئيران لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارلەمانی کانادا

14:37 - 3 رێبەندان 2725

ڕۆژی دوشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤( ١٨/١/٢٠٢٦)، سمایل ئیبراهیمی، نوێنەری حیزب لە کانادا، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز بەیان کورد فەرشی، هاوکاری پێوەندییەکانی حیزب، چاویان بە بەڕێز "تۆم کمیچ" جێگری سەرۆکی پارلەمانی کانادا کەوت.

لەو دانیشتنەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی کوردستان و ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کەوتنە بەر باس و ڕێکارەکانی بەهێزترکردنی دەنگی کورد لە گۆڕەپانی سیاسیی کانادا تاوتوێ کران.

لە درێژەی ئەو دیدارەدا، نوێنەری حیزب وێڕای سپاسی تۆم کمیچ و حیزبی کۆنسرواتیڤی کانادا بۆ پشتگیری لە دۆزی کورد و بایەخە دێموکراتیکەکان، داوای کرد گرووپی پارلەمانیی دۆستانی کورد بەهێزتر بکرێ و دەوڵەتی کانادا گوشاری سیاسی و ئابووری زیاتر بخاتە سەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

شایانی باسە بەڕێز "تۆم کمیچ" دۆستی گەلی کورد و دامەزرێنەری "گروپی پارلەمانیی دۆستانی کورد"ە و ئەو دیدارە لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوە چوو.