دوای ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بە شێوەی فەرمی وڵامی نوێنەری حیزبی بەم شێوەی خوارە داوەتەوە:
ئێمە بە تەواوی نیگەرانییەکی قووڵمان لەسەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران هەیە و بەتوندی کوشتنی خۆپیشاندەران مەحکووم دەکەین. پێویستە ئێرانییەکان بەبێ ترسی سزا و توڵەکردنەوە بتوانن مافەکانیان بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەدەست بهێنن.
ئێمە داوامان لە حکوومەتی ئێران کردووە کە بەپەلە دەستڕاگەیشتن بە ئینتێرنێت و پەیوەندییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ هاووڵاتییان. پێویستە حکوومەتی ئێران ڕێز لە ماف و ئازادییە بنچینەییەکانی هاوڵاتییانی بگرێت.
پێویستە بۆ قسەکردن دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران بوێری هەبێت بە تایبەتی بۆ ژنانی گەنج، بەڵام بۆ ئەوەی کە دەنگت بگەیێنرێت تەنیا بوێری پێویست نییە و دەبێ ڕیگای دیکەش لەبەر بگیردرێت.