کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەم پارلەمانی فێدراڵی لە کانبرای ئوسترالیا

18:24 - 3 رێبەندان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢١/١/٢٠٢٦) لەسەر داوای کۆمەڵەی کورد لە شاری سیدنی ،خۆپێشاندانیێکی بەرین لە بەر دەرگای پارلەمانی ئوسترالیا لە شاری کانبرای پایتەخت بەڕێوە چوو.

لەو خۆ پێشاندانەدا کە بە بەشداریی کوردەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە چوو، ئەندامانی حیزب بەشداری چالاکییان هەبوو و پێشتیوانیی خۆیان بۆ خەبات و خۆڕاگریی کوردی ڕۆژاوا دەربڕی.

هاوکات کوشتاری خۆپیشاندەرانی شارەکانی ئیلام، مەڵکشایی و کرماشان و شارەکانی ئێرانیان بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامی مەحکووم کرد.

بەڕێز سێناتۆر "دەیڤید شۆبریج" سێناتۆر لە حیزبی سەوزەکانی ئوسترالیا پێشوازیی لە خۆپیشاندەران کرد و لە وتەیەکدا هێرشی ڕێژیمی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووی سووریەی بۆ سەر کوردەکانی سووریە مەحکوم کرد و جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆ بۆ خەباتی گەلی کورد دەربڕی.