کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە شیکاگۆی ئەمریکا

11:25 - 4 رێبەندان 2725

ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٣/١/٢٠٢٦)، لە شیکاگۆی ئەمریکا، خۆپیشاندانێک لەلایەن کوردیش سێنترەوە بەڕێوە چوو.

لەم خۆپیشاندانەدا کوردانی دیاسپۆڕا بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و پلاکارد، داوای وەستاندنی شەڕ و هێرشی تێرۆریستی دژ بە کوردانی ڕۆژاوایان دەکرد.

خۆپیشاندەران بۆ پشتیوانی لە کوردانی چوارپارچەی کوردستان بەگشتی و ڕۆژاوا بەتایبەتی، ماوەیەک لە شەقامەکانی شاردا گەڕان و دروشمیان وتەوە و پەیامێکیان  بۆ پشتگیری لە ماف و پاراستنی کوردانی ڕۆژاوا ئاراستەی دەزگاکانی حکوومەتی و ناوچەیی کرد.