ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٦)، کوردانی هەرێمی ئالتۆ ئادیجەی ئیتالیا بۆ پشتگیریکردن لە شۆڕشی گەلی کورد بەگشتی و خەباتی کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بەتایبەتی، خۆپێشاندانێکیان بەڕێوە برد.
لەو گردبوونەوەیەدا، نوێنەرانی چەند پارتی سیاسیی ئیتالیا وەک پارتی دیموکرات (PD) و پارتی سەوز (Verdi) بە وتارەکانیان هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد دووپات کردەوە و داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست مافەکانی کورد بێدەنگ نەبێت.