ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٤/٠١/٢٠٢٦)، لەسەر داواکاریی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانى حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری ئالبورگ بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، عەبدوڵڵا مەحموودیان، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەخێرهاتنی نوێنەران و ئامادەبووانی کۆبونەوەکەی کرد و پاشان باسێکی کورتی لەسەر دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژهەلات و ڕۆژاواى کوردستانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئامانج لەو کۆبوونەوەیە پاراستنی یەکڕیزی و کاری هاوبەش بۆ خۆپیشاندان و پاڵپشتی کردنی کوردانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
پاشان هەموو نۆێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان ڕوانگەی خۆیان هێنایە بەر باس؛ بەگشتی هاوڕا بوون لەسەر پاراستنی یەکڕیزی لەسەر ئەو دۆخەی کە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کۆمیتەیەکی پێنج کەسی پێک هات تاکوو ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان لە ڕۆژانی داهاتوو لەو ناوچەیەدا بکا.
حیزبەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە بریتی بوون لە : پارتی دێموکراتی کوردستان سووریە، PYD، PKK، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان ، پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمتکێشانی کوردستان، کۆمەڵە؛ ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.