کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژاوا و خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ

11:58 - 6 رێبەندان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٥/٢/٢٠٢٦)، کوردانی دانیشتووی لینشۆپینگ و دەوروبەری تێکڕا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرخۆدانی قارەمانانەی ڕۆژاوای کوردستان پەیامی یەکگرتوویی خۆیان بە گوێی ئەو شارەدا چرپاند.

خۆپیشاندانەکە بە ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد و دواتر بە وتنەوەی چەندین سروود و دروشمی شۆڕشگێرانە بەردەوام بوو.

پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی کوردەکانی لینشۆپینگ لەلایەن  "جەلال خۆشکەلام" و پەیامی سۆسیال دێموکراتەکانی سۆید لەلایەن کریستۆفێر ئۆڵسۆن Christofer Olsson” ”خوێندرایەوە.

خۆپیشاندانەکە بە چەندین پەیام و وتنەوەی دروشم بەردەوام بوو. خۆپیشانداران بەناو شەقامەکانی لینشۆپینگدا تێپەڕین و لە دروشمدانی خۆیان بەردەوام بوون.

کۆمیتەی هاوکاریی کوردەکانی لینشۆپینگ لەو هێزە سیاسییانەی خوارەوە پێک دێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەندین لاوی دڵسۆزی ڕۆژاوای کوردستان.