کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران

16:01 - 6 رێبەندان 2725

ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٤/٠١/٢٠٢٦)، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ناوەندی هێلسینکی پێتەختی وڵاتی فینلاند خۆپیشاندانێک بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردانی تاراوگە بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە بە چەند ساتیک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان نامەی سەرئاوەڵای ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری لەلایەن جەلال سوبحانییەوە خوێندرایەوە.

بە سروودی شۆڕشگێڕی و دروشم بەرنامەکە درێژی کێشا و نامەی سەرئاوەڵای ناوەندی دیالۆگ بە زمانی فینلاندی لەلایەن خاتوو کایسا خوێندرایەوە و هەروەها بە فارسی لەلایەن شۆڕش کەریمیان خوێندرایەوە.

پەیامی ژنانی سۆسیال دێموکرات لەلایەن تەوار سالارییەوە خوێندرایەوە.

لە درێژەی بەرنامەکەدا ئەندام پارلەمان و وەزیری پێشووی دەرەوەی فینلاند ئێرکی تۆئۆمیا پەیامێکی پشتیوانی پێشکەش کرد.

پاشان ئەندامی ئەنجومەنی شاری هێلسیکی نوێنەری حیزبی کۆکۆمس شەیدا سوهرابی بە کوردی و فینلانی قسەی بۆ خۆپیشادەران کرد.

هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شاری ڤانتا و نوێنەری حیزبی چەپی فنیلاندی گەشاو بیبانی پەیامێکی پێشکەش کرد.

خۆپیشاندانەکە بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێ هات.