ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٥/٢/٢٠٢٦)، بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شار سیدنی لە خۆپیشاندانێکی گەورەدا لە ناوەڕاستی شار پشتیوانیی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی .
لەو خۆپیشاندانەدا نوێنەری زۆربەی حیزبە کوردستانییەکان بەشدار بوون.
خۆپیشاندەران بە زمانی کوردی و ئینگلیزی دروشمیان دەوتەوە و سروودی نیشتمانیان بڵاو کردەوە.
هەروەها نمایشێکی هۆنینەوەی کەزیە بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی ڕۆژاوا پێشکەش کرا.
چەندین پارلەمانتار و سیاسەتوان و خەڵکی ئوسترالیش لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون.