کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردستانییان لە لیۆن، بۆ پشتگیری لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان

11:23 - 7 رێبەندان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٥/٢/٢٠٢٦) لە شاری لیۆن خۆپیشاندانێکی بەرین لەلایەن کوردستانییان و چەندین ڕێکخراوی مەدەنییەوە ڕێک خرا.

ئەم خۆپیشاندانە لەگەڵ جەماوەرێکی زۆری سەدان کەسی لە کوردستانییانی هەر چوارپارچەی کوردستان و فەرانسەوییەکان ڕووبەڕوو بوو و چەندین کەسایەتیی فەرانسەوی لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون و پاڵپشتیی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات دەربڕی.

خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان و شێوازێکی هێمنانە و وتنەوەی دروشمی شۆڕگێڕانە درێژەیان بە خۆپیشاندانەکە دا.

لە بڕگەیەکی تری خۆپیشاندانەکەدا چەندین کەسایەتیی کوردستانی و فەرانسەوی قسەیان کرد و پاڵپشتیی خۆیان بۆ نەتەوەی کورد دووپات کردەوە.

شایانی باسە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە وڵاتی فەرانسە چالاکانە بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون.

لە کۆتاییدا خۆپیشاندەران بە دروشمی شۆڕشگێڕانە و وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ڕۆژاوا ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە" هەم بە کوردی هەم بە فەرانسەوی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.