ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٧/١/٢٠٢٦)، ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، لەگەڵ بەڕێز بۆب بلاکمان، ئەندام پارلەمان سەر بە حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
ناوبراو لەو ئەندام پەرلەمانانەیە کە زۆربەی کات لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران بووە و دژ بە سیاسەتەکانی ڕێژیم قسەی هەبووە.
ئەم دیدارە بە مەبەستی تاوتوێی دوایین دۆخی ئێستای ئێران و کوردستان بەتایبەتی بەڕێوە چوو.
تەوەری باسەکان بریتی بوون:
دوایین زانیاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی و گرتن و ئازاری خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و هەروەها مێلیتاریزەکردنی کوردستان.
ڕزگار ئالانی باسی لە دۆخی نالەباری خەڵک لە ئێران بەگشتی و لە کوردستانی ئێران بە تایبەتی کرد و ئاماژەی بە ناوەندی دیالۆگی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و گرینگیی ئەم ناوەندە کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە بەرنامە و پلانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دواڕۆژی ئێران و ئەو فێدراڵیزمەی کە بۆ دواڕۆژی ئێران خوازیاریەتی کرا.
هەروەها داوا کرا کە هەوڵیان چر بکەنەوە تاکوو بتوانرێ سپای پاسداران لەلایەن حکوومەتی بریتانیاوە وەک ڕێکخراوەیەکی تێرۆرستی بناسرێت.
بۆب بلاکمان پشتیوانیی خۆی لە خەڵکی ئازادیخواز و گەلانی ئێرانی ڕاگەیاند.