ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٧/١/٢٠٢٦)، کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەرانسە دیدارێکی لەگەڵ خاتوو ژنڤیێڤ گاریگۆس، چالاکوانی مافی مرۆڤ و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی - فەرانسە و بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی پاریسی ١٦ و دۆستی نزیکی نەتەوەی کورد هەبوو.
لە ماوەی ئەم دیدارەدا، نوێنەری حیزب باسێکی وردی لەسەر دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستانی و ئێران کرد. هەروەها باسی لە شەهیدانی تازەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و مەڵکشایی کرد.
خاتو گاریگۆس نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە قەبارەی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن ڕێژیمی جمهووری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن دەربڕی و پشتیوانیی خۆی بۆ نەتەوەی کورد و هەموو نەتەوە بندەستەکانی ئێران دووپات کردەوە.