کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردستانییانی هەر چوارپارچەی کودستان لە وڵاتی بێلژیک بۆ پشتگیری لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان

23:49 - 8 رێبەندان 2725

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕیبەندانی ١٤٠٤(٢٠٢٦/١/٢٨) لە وڵاتی بێلژیک و لە شاری برووکسێل خۆپیشاندانێکی بەرین لەلایەن کوردستانییان و چەندین ڕێکخراوی مەدەنی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە و لە بەردەم پارلەمانی ئورووپادا بەرێوە چوو.

ئەم خۆپیشاندانە بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەرێز کامیل ئازەریوون ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی کۆمیتەی بێلژیک و  جەماوەرێکی بەرچاو لە کوردستانییانی هەر چوارپارچەی کوردستان و خەڵکی وڵاتی بێلژیک بەرێوە چوو.

شایانی باسه کە لەنێو خۆپیشاندەراندا خەڵکی وڵاتی بێلژیک و ئەندام پارلەمانەکانی یەکیەتیی ئورووپا  دەبیندران و پاڵپشتیی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان وەک گەلێک دەربڕی.

خۆپیشاندانەکە به وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد. 

خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم پشتگیریی خۆیان بۆ ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربری. 

لە بڕگەیەکی تری خۆپیشاندانەکەدا چەندین کەسایەتیی کوردستانی و ئەندامانی پارلەمان  قسەیان کرد و پاڵپشتیی خۆیان بۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا دووپات کردەوە.

لە کۆتاییدا خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی  شۆڕشگێڕانە وەک دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ڕۆژاوا ڕۆژهەڵاتە، کوردستان یەک وڵاتە" بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.