کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریی لە ڕۆژاوای کوردستان لە شاری ئیسکیلستوونا

18:13 - 10 رێبەندان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٩/١/٢٠٢٦)، کوردانی دانیشتووی شاری ئیسکیلستوونا و دەوروبەری، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان ڕێک خست.

زۆربەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەشداری ئەو خۆپیشاندانەدا بوون.

چەند حیزبی كوردی و سویدی بەشدار بوون کە پەیامەکانیان بەم شێوەیە خوێندرانەوە؛

پەیامی كۆمەڵەی كوردی لەلایەن فیراد نمرود، پەیامی پارتی چەپ لەلایەن ماریا، پەیامی پارتی لیبراڵەکان لەلایەن كامیلا و  پەیامی كۆمیتەی حیزب، ئێسكیلستونا لەلایەن حەبیب بارامی.