ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٩/١/٢٠٢٦)، کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەرانسە، دیدارێکی لەگەڵ دامەزراوەی دانیێل میتران بە سەرپەرستی ژیلبێرت میتران کوڕی دانیێل و فرانسوا میتران سەرۆکی پێشووی فەرانسە پێک هێنا.
نوێنەری حیزب باسی پەیوەندیی قووڵی دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکراتی لەگەڵ دانیێل میتراندا کرد و باسی لە خۆشەویستیی خەڵکی کورد بۆ دانیێل میتران کرد کە لە کاتی نەهامەتییەکاندا یارمەتیی کوردی دا.
هەر لە درێژەی ئەم دیدارەدا نوێنەری حیزب باسێکی دوور و درێژی لەسەر بارودۆخی ئێستتای ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هەروەها چەندین بەڵگەنامە و دێکۆمێنتی پێشکەش بە بەڕێز ژیلبێرت میتران کرد کە تێیدا ئاماری دوایین شەهیدان و قوربانییانی کوردستانی تێدا بوو.
بەڕێز ژیلبێرت میتران سپاسی نوێنەری حیزبی کرد بۆ گەیاندنی ئەم بەڵگە و زانییارییانە و نیگەرانیی قووڵیی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و پشتیوانیی خۆی بۆ نەتەوەی کوردی دووپات کردەوە.