ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢٩/١/٢٠٢٦)، کانی جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەرانسە، دیدارێکی لەگەڵ تۆما پۆرت پارلەمانتار و سەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرانسە پێک هێنا.
هەر لە درێژەی ئەم دیدارەدا نوێنەری حیزب باسێکی دوور و درێژی لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هەروەها چەندین بەڵگەنامە و دێکۆمێنتی پێشکەش بە بەڕێز پۆرت کرد کە تێیدا ئاماری دوایین شەهیدان و قوربانییانی کوردستانی تێدا بوو.
بەڕێز پۆرت سپاسی نوێنەری حیزبی کرد بۆ گەیاندنی ئەم بەڵگە و زانییارییانە و نیگەرانیی قووڵیی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.