کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمینارێک بۆ ساڵیادی دامەزرانی كۆماری كوردستان لە شاری ڤەنكۆڤێری كانادا

18:11 - 11 رێبەندان 2725

ڕوژی هەینی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٣٠/١/٢٠٢٦)، لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە ڕوژاوای كانادا، بۆ یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان و بە بەشداریی بەرچاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، سێمینارێک بەڕێوە چوو.

سێمینارەکە بە پێشکەشکاریی هاوڕێیان بەیان فەرشی و نەشمیل عەبدی بە دوو زاراوەی سۆرانی و كرمانجی دەستی پێ کرد.

سەرەتا بەیان فەرشی باسی لە چوارچێوەی سێمینارەکە  کرد و چەند قسەیەکی لەسەر كۆماری كوردستان پێشكەش بە بەشداربووان كرد.

دوای پێشكەشكردنی سروودی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی کوردستان، پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن بەرپرسی كۆمیتەی حیزب، هاوڕێ كەیۆمەرس بەیگییەوە پێشكەش كرا.

بەیگی لە پەیامەكەیدا باسی دامەزرانی كۆماری كوردستانی کرد كە جیاواز بوو لە هەموو شوڕشەكانی پێش خۆی و حیزبی دێموكراتی وەک میراتگر و و ئاڵاهەڵگری بیری نەتەوەی  ناو برد كە زیاتر لە ٨٠ ساڵە بە بێوچان بەرخودان دەكات .

هەروەها باسی لەوە کرد کە حیزبی دێموكرات بە پێشكەشكردنی باشترین ڕوڵە قارەمان و خوشەویستەكانی بە بارەگای ئازادی تا ئەمڕۆش هەر لە خەبات تا وەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلی كورد لە ڕوژهەڵاتی كوردستان بەردوامە.

دواتر ڕەسووڵ سوڵتانی شێعریكی بۆ یادی كۆمار پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

بەشی سەرەکیی سێمینارەكە كە لەلایەن دوكتور ڕەحیم سورخی مامۆستای زانكۆوە بەڕێوە چوو، بریتی بوو لە باسێكی دەوڵەمەند لەسەر كۆماری كوردستان و ڕەهەندە جیاوازەكانی كە چۆن توانیی لەسەر هەموو بەشەكانی كوردستان شوێندانەر بێت و هەر تاكێكی كورد تاكوو ئەمڕۆ شانازیی پێوە بکات.

چون كۆماری كوردستان بۆ ئەولێن جار توانی بە شێوەیكی نوی وەك هەموو گەلان كە توانیان دەولەت مێلەت دورست بكەن ، كوردیش لەو بەشە كە هەلی بۆ ڕەخسا توانی هەرچەند ماوەكەی كەم بوو قەوارەێك كە بریتی بوو لە دام و دەزگای دەولەتی پێك بێنێت چ لە باری سیاسی و كەلتووری و ئەدەبی و نیزامی سیستمیك دورس بكات !؟  لە بەشێكی دێكەی بەرنامە كە هاوری كوزاد وێژه  بە زاراوەی كرمانجی  بە خێر هاتن میوانەكان لە ڕوژئاوا و باكووری كوردستانی كرد كە بەشداری بەرنامە كە بوون ! ؟لە بەشی مێوزیكدا هونەرمەندان كەمال ،  سابات و ساوێن  بە چەند سروودی شورشگیری ئەم یادە پێروزەیان بەرز ڕاگرت !؟ لە بەشی كوتای ڕێورەسمەكە بریتی بوو لە پرسیار و وەلام لە لایەن دوكتور رەحیم سورخی كوتای پێ هات !؟

جیگای ئاماژه ێە  چەندین حێزب و لایەنی كوردستانی بەشداری ئەم بەرنامەیە بوون كە بریتی بوون لە كومەلەی زەحمتكێشانی كوردستان ، پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریە

چەند ڕێكخراوەی مەدەنی لە ڤەنكوڤەر ! ؟

بە سپاسەوە بەشی ڕاگیاندنی كومیتەی حێزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕوژئاوای كەندا