کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردستانییان لە کارلسرووه‌ی ئاڵمان

16:28 - 19 رێبەندان 2725

ڕۆژی شەممە ١٨ی رێبەندانی ١٤٠٤(٧/٢/٢٠٢٦) شارەکی کارلسرووه‌ لە ئاڵمان شاهیدی خۆپیشاندانیەکی گەورە بۆ پاڵپشتی لە بەرگریی ڕۆژاوا بوو. ئەم کۆبوونەوەیە لە گۆڕەپانی Marktplatz بە بەشداریکردنی چەند هەزار چالاکی سیاسی و مەدەنی و هاوڵاتییانی کورد بەڕێوە چوو.

بەشداربووان بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و پلاکاردەکانی ناڕەزایی، پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.

لە ماوەی ئەم خۆپیشاندانەدا، دروشمی وەک "بژی بەرگری ڕۆژاوا"، "بژی کورد و کوردستان" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە. بەشێکی گرنگی دروشمەکان بۆ پاڵپشتی لە بەرگریی حەفتەکانی دوای خەڵکی ڕۆژاوا و دژایەتیی سیاسەتە سەرکوتکارەکانی حکوومەتەکانی ناوچ تەرخان کرابوو.

خۆپیشاندانەکە بە بەشداریکردنی کوردانی چوار پارچەی کوردستان و بە هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی تر بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران سیاسەت و کردارەکانی هێزە سەرکوتکار و گرووپە تێرۆریستیەکانیان مەحکووم کرد.