ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٣١/١/٢٠٢٦)، لە شاری یۆتۆبۆری گردبوونەوە و ڕێپێوانێک بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بەرێوە چوو.
گردبوونەوەکە ١٢ لە "بڕۆنس پارکێن" دەستی پێ کرد و خۆپیشاندەران بە دروشمدان بۆ پشتگیریی سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات و بەرگریی ڕۆژاوای کوردستان دوای کاتژمێریک ڕێپێوان بەرەو گۆڕەپانی "یان" وەڕێ کەوتن و دوای وتنەوەی چەند دروشمێک و کۆتایییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.