ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی تەربییەت مودەڕس لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە باسیان لەوە کردووە کە لانیکەم تەرمی بێ ناونیشانی ٥٠ ژن لە پزیشکیی دداوەریی کەهریزەکدا ڕاگیراوە.
ئەم ٥٠ ژنە لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ١٨ تا ٢١ی بەفرانبارن کە تا ئێستاش بە نهێنی و بەبێ پێدانی هیچ زانیاریەک لە پزیشکی دادوەری ڕاگیراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە مەیدانییە، ئەو کەسانەی سەردانی پزشکی دادوەریی کەهریزەکیان کردووە، سەرەتا لەلایەن ئەفسەرانی تۆمارکردنی ناو پشکێنراون و دواتر پرسیاریان لێ کراوە کە ونبووەکەیان پێوەندیی لەگەڵ خۆپیشاندانەکان هەبووە یان نا.
ونبووەکان ڕاستەوخۆ بردراونەتە ئەو ناوەندەی ڕێژیم و ئەوە لەحاڵێکدایە کە باقی حاڵەتەکان پێویستیان بە نامەی کەڵانتەری هەیە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لیستی فەرمیی کوژراوەکان، هەموو گیانبەختکردووەکان لەخۆ ناگرێت و بوونی تەرمی نەناسراو نیشانی دەدات کە پرۆسەی ناسینەوە و لێپرسینەوە تەواو نەبووە.