ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٩/٢/٢٠٢٦) خاتوو شەهێن زادئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، سەردانی خاتوو سارا سۆفیا سیرێن ئەندامی پەرلەمانی فینلاندی کرد.
خاتوو سارا سۆفیا سیرێن یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی سیاسەتی فینلاند و سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی گەورەی پارلەمانی فینلاند و بەرپرسی کارەکانی یەکیەتیی ئورووپای کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری حیزب پێداگریی لەسەر باڕوودۆخی ڕۆژهەڵات و ئێران بەگشتی بنەماڵە کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە کەمپەکەنی باشووری کوردستان کرد.
بەرێز زادئەحمەد بە ئاماژەدان بە مووشەکبارانی پێشووی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو کەمپانە و بریندابوونی ژن و منداڵی بێتاوان داوای کرد پێش ئەوەی ڕووداوی لەو شێوە ڕوو بدەنەوە ناوچەیەکی ئەمنیان بۆ دابین بکرێ.
لە دیدارەکەدا بەگشتی باس لە بارودۆخی کوردەکان لە ناوچەکەدا کرا و هەر دوو لا ئاڵوگۆڕی زانیارییان کرد.