کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لە پێرت

16:46 - 12 رێبەندان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(١/٢/٢٠٢٦)، کوردانی دانیشتووی شاری پێرت لە وڵاتی ئوسترالیا، لە مەیدانی یەگانی ئەم شارە، ڕێپێوانێکیان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان پێک هێنا.

لەو ڕێپێوانەدا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چەندین ڕێکخراوی دیکە، و کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەشداریی چالاکانەیان هەبوو.

لەو ڕێپێوانەدا بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیسی چەندین وتار و دروشمی شۆڕشگێڕانە خوێندرایەوە.