کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەندکراوانی سیاسیی بەندی ٧ی بەندیخانەی ئێڤین هێرشیان کرایە سەر

11:34 - 22 رێبەندان 2725

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەهۆی سنووردارکردنی هاتوچۆ، کەمبوونی شوێن، قەرەباڵغیی ژوورەکان، داخستنی دەرگا و نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی، گرژی لەنێوان بەندکراوان لە ساڵۆنی ٤ی بەندی ٧ی بەندیخانەی ئێڤین ڕووی دا.

بەشێکی بەندکراوانی تاوانە ماڵییەکان کە یەکێکیان وەکوو نوێنەری ساڵۆن ٤ی ئەم بەندیخانەیە هەڵبژێردراوە، بە هاندانی هەندێک لە بەرپرسانی بەندیخانە و لە نێوانیاندا "مەحمودی" بەرپرسی بەندی ٧، بە شێوەیەکی توندوتیژانە، بە میلەی ئاسن و چەکی سارد هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم دەسبەسەرکراوانە.

ئەم ڕووداوە، ناڕەزایەتییەکی گشتیی لێ کەوتووەتەوە و لە ئەگەری ڕاگواستنی بەندکراوانی سیاسی بۆ ژوری تاکەکەسی، بەندکراوە سیاسییەکان بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان داوە.