ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(٢/١/٢٠٢٦)، ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی نیشتەجێ لە وڵاتی فینلاند خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.
لە درێژەی چالاکیی تاراوگەنشینان لە ڕاپەرینی خەڵکی ئێران و کوردستان بۆ جارێکی دیکە جەماوەرێکی زۆری خەلکی کوردستان لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و پشتیوانی لە خەباتی ڕۆژاوای کوردستان، خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە خۆپیشاندانەدا کوردستانییانی فینلاند پشتیوانیی خۆیان بۆ خەباتی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان دووپات کردەوە هەروەها سپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی بە تێرۆریست ناساندووە.
خۆپێشاندانەکە لە چەند بڕگەی جیاواز پێ کتابوو کە بریتی بوون لە:
پەیامی هاوبەشی خۆپیشاندانەکە بە زمانی کوردی لەلایەن ئەمیر ڕەسووڵی و خوێندرایەوە و خاتوو ماری لاهتی وتەبێژی حیزبی سۆسیال دێموکرات لە پارێزگای تورکو وتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی خۆیانی بۆ مافە دێموکراتییەکانی نەتەوەی کورد ڕاگەیاند.
مەجید نەعلی پەیامێکی بە زمانی فارسی و دانیال ئیبراهیمی پەیامێکی بە زمانی فینلاندی خوێندەوە.
خۆپیشاندانەکە بە سروود و دروشمی پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و ئێران کۆتایی پێ هات.