کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی چالاکوانێکی کورد لە بەندیخانەی بەندەرعەباس

12:08 - 25 رێبەندان 2725

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، چالاکوانی کورد دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پاش چەن ڕۆژ بە هۆی ئەشکەنجە و ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی زۆرەوە لە بەندیخانەی بەندەرعەباس گیانی لەدەست داوە.

نیما جەعفەری خەڵکی گوندی سەرتەنگ لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەنداندا بەدەستی هێزەکانی ڕێژیم و لە بەندیخانەدا کوژراوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە نیشانەگەلێک لە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە لە کاتی دەسبەسەرکران لە سەر تەرمی ئەم هاووڵاتییە بینراوە.

تەرمی ئەم چالاکوانە کوردە لە کەشێکی تەواو ئەمنی و بە مەرجی بێدەنگیی تەواو، ڕادەستی بنەماڵەی کراوەتەوە.

بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە تاکوو خۆیان لە بەمیدیاییکردنی ناوەڕۆکی دۆسییەی کوڕەکەیان ببوێرن.

نیما جەعفەری لە شۆرشی ''ژینا''دا چەن جارێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە گیرابوو و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا ئازار و ئەشکەنجەی زۆریان دابوو.

ناوبراو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بووە و پێش دەسپێکی خۆپیشاندانەکانی ''ژینا'' لەبەر هەندێک هۆکار گەڕاوەتەوە ئێران.