یاسر حەیدەری، لاوی کورد و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێی جۆدۆی گەورەساڵان لە بریتانیا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا.
لە ڕۆژی شەممە، ۲۵ ڕێبەندانی ١٤٠٤، کێبڕکێی "سامبو"ی گەورەساڵان بریتانیا لە شاری کاڤێنتری بەڕێوە چوو.
لەم کێبڕکێیەدا لاوی کورد یاسر حەیدەری توانیی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات و خەڵاتی برۆنز بەدەست بهێنێت.
یاسر حەیدەری ئەم سەرکەوتنەی پێشکەش بە هەموو نهتهوی کورد و نیشتمان کرد.
یاسر حەیدەری، لاوی تەمەن ۳۴ ساڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەدایکبووی شاری بانە و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵا لە وەرزشە.
ناوبراو لە ١٠ ساڵییەوە ورزشی جۆدۆ دەکات. خاوەنی دان ٣ی جۆدۆیە، ڕاهێنەر و داوەری فەرمی ئەم وەرزشەیە و هەروەها ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیاشە.