ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(١٤/٢/٢٠٢٦)، لە شاری Brussels ـی بێلژیک، ڕێپێوانێکی گەورە بوو بە ناونیشانی "هاوبەشی بۆ کۆماری و دێموکراسی لە ئێران" بەڕێوە چوو.
٢٨ دامەزراوە و حیزب و ئەنجومەنی ئێرانیان لەم ڕێپێوانەدا بەشدار بوون.
ڕێپێوانەکە لە شوێنی Place Patrice Lumumba دەستی پێکرد و تا بەردەم European Parliament بەردەوام بوو.
بەشداربووان بە دەنگێکی یەکگرتوو پشتگیریی خۆیان لە خەباتی گەلانی ئێران بۆ ئازادی و دێموکراسی دەربڕی و داوای بایکۆتی سیاسی و دیپلۆماسی لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، هەروەها خوازیاری دەرکردنی باڵیۆز و نوێنەرانی ئەم ڕێژیمە لە وڵاتانی ئورووپایی بوون.
بەشداربووان بە شێوەیەکی ڕوون ڕایانگەیاند کە خواستی سەرەکییان "نە"یە بۆ هەر جۆرە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و گەل پێویستی بە سیستمێکی نوێی کۆماری و دێموکراتیک هەیە کە بنەمای لەسەر دەسەڵاتی گەل، مافی مرۆڤ و دادپەروەری بێت.
ئەو دامەزراوە و حیزبانەی کە پشتگیرییەان لەم رێپێوانە کرد بریتی بوون لە:
یەکێتی کۆڵن، ئەنجومەنی ژنانی ئێرانی ـ ئاڵمانی، کۆلن، بێرلین مێد (کادری تەندروستی بێرلین بۆ مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسی)، تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی، هامبورگ، حیزبی چەپـی ئێران، حیزبی کۆماریخوازانی سۆسیال دێموکرات و لائیکـی ئێران، حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک، حیزبی دێموکراتی کوردستان، لقی بێلژیک، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی مەسیحی ئێران، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هانا، سێشەممەکان «نە بە ئێعدام»، کۆلن، تۆڕی جیهانی بۆ ئازادی زیندانییانی سیاسی _ عەقیدەتی لە ئێران، تۆڕی ژن، ژیان، ئازادی – بێلژیک تۆڕی هاوبەشی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ئەنجومەنی ڕێکخەرانـی کۆنگرەی کۆماریخوازانی دیموکراتی نیشتمانی، ئەنجومەنی ڕێکخستنی ئاکسیۆنەکان لە هۆڵەندا، کادری تەندروستی کۆماریخواز بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی (دیما)، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئێران، کۆنگرەی هاوبەشی کۆماریخوازانی دیموکرات و فێدراڵ دێموکرات، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، کەمپەینی بۆ ئازادی کرێکارانی زیندانی (Free Them Now)، نەتەوەی بڕوڕوخێنەر (لقی ناوەندی – هامبورگ)، هاوبەشی گشتی بۆ ئازادی و یەکسانی لە ئێران، ئەنجومەنی ئازادیخوازانی سۆسیالیست، ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران ، ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات