ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١١٤٠٤(١٥/٢/٢٠٢٦)، کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئەدەلایدی باشووری ئوستڕالیا کۆڕێکی ڕێزلێنانی بۆ شەهیدانی کوردستان بەگشتی و شەهیدانی ڕاپەرینی بەفرانباری ئەمساڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی بەڕێوە برد.
کۆڕیادەکە بە سروودی نیشتمانیی کوردستان و ئوسترالیا و هەروەها چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانە دەستی پێکرد.
کاک کاڕوخ قۆرغی بەرپرسی کۆمەڵەی کوردی ئەدەلاید وێڕای بەخێرهێنانی بەشدارەکان چەند وتەیەکی پێشکش کرد.
کاک هێما شەخسی لاوی هونەرمەند و بەتوانا و ئەندامی گرووپی هونەریی حەیران بە سروودێک و دوو پارچە مۆسیقا کۆڕەکەی ڕازاندەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کاک باوە ڕەزایی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە لە ئادلاید پێشکەش کرا .
لە درێژەدا کاک فەخرەدین گەرمیانی و کاک قادر ڕەحیمی بە خوێندنەوەی شێعر و دوکتۆر ئارام ڕەفعەت و کاک محەممەد ساڵحی وتەی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.