ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕبەندانی ١٤٠٤( ١٥/٢/٢٠٢٦)، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک بەختیار قوربانی ئەقدەم بەشدراییان لە رێوڕيسمی پرسەی نووسەر، زمانەوان و لێکۆڵەری ناودار محەممەدئەمین بۆزئەرسەلان لە شاری کۆڵن و لە ناوەندی کۆمکار کرد.
کۆبوونەوەکە بە ناوی کۆمکارەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی کاک بەکر تۆپگیدەر دەستی پێکرد. کاک بەکر تۆپگیدەر سەرەتا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ڕێزی لە یادی شەهیدانی کوردستان گرت.
تۆپگیدەر لە قسەکانیدا وتی کە بە ساڵان پەیوەندییەکی قووڵ و هاوڕێیەتییەکی بەواتا لەنێوان م. ئەمین بۆزارسلان و کۆمکاردا هەبووە.
دوای ئەوە، نووسەری کورد د. فیل حوسێن حەبەش قسەی کرد و بەوردی زانیاریی لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی نووسەری ناودار م. ئەمین بۆزئەرسەلان دایە بەشداربووان.
لە کۆبوونەوەکەدا، هۆنراوەکانی م. ئەمین بۆزئەرسەلان کە لەلایەن هونەرمەندی ناودار شڤان پەروەرەوە بە گۆرانی کرابوون، گوێیان لێ گیرا.
هەندێک بەرپرسانی حیزبەکان، ڕۆشنبیر و نیشتمانپەروەرانی کورد بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
لەنێو بەشداربوواندا سیاسەتوان و نووسەر بایرام ئایاز، سیاسەتوان مەسعوود تەک، ڕۆژنامەوان ئیبراهیم مەحموود و چالاکوانی سیاسی عیسا چەلیک لەسەر کاروباری م. ئەمین بۆزئەرسەلان بۆچوون و ڕوانگەی خۆیان دەربڕی.
حیزبە کوردستانییەکانی بەشدار لەم ڕێوڕەسمەدا بریتی بوون لە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، PDPKS، PDYKS و PDK-S.