ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤(١٦/٢/٢٠٢٦)، کاک سەلاح پوورئەسەد بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوسترالیا سەردانی خاتوو جوڵیا ئەن کەمبیڵ، نوێنەری پارلەمانی فێدراڵی لە حیزبی کاری ئوسترالیا کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری حیزب سپاسی دەوڵەتی ئوسترالیای کرد کە سپای پاسدارانیان خستە ناو لیستی تێرۆرەوە و ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ئێران، خۆپیشاندانی خەڵک لە مانگی بەفرانبار و کوشتاری بێڕەحمانەی خۆپیشاندەران لە ایەن سپای پاسدارانەوە کرد کە هەزاران خۆپیشاندەر لە خەڵکی بێتاوانی ئێران و کوردستان بە دەستی ڕێژیم کوژراون و هەزاران کەسیش دەستبەسەر و بێسەروشوێن کراون. هەروەها باسی پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێران و کۆنترۆڵ و چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەلایەن ڕێژیمەوە کرد .
نوێنەری حیزب داوای لە خاتوو جوڵیا کرد کە دەوڵەتی ئوسترالیا بۆ ڕووخانی ڕێژیم و ئاڵوگۆڕ لە داهاتووی ئێراندا پشتیوانی لە هەموو هێزە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت بەرەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات بکات.
خاتوو جوڵیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و بەوردی گوێبیستی قسەکانی نوێنەری حیزب لەو دیدارەدا بوو و بەڵێنی دا کە ئەم باسانە لەگەڵ ئۆرگانەکانی سەرتر و لە ناو پارلەمانی ئوسترالیادا باس بکات؛ هەروەها نیگەرانیی خۆی بۆ دۆخی ئێستای ئێران دەربڕی .
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گەڵاڵە و بەرنامە بۆ داهاتوو دیاری کرا و بەڵێنی دیداری دووبارە درا.