کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری شاندی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ پارلەمانتارێکی ئاڵمان

18:22 - 28 رێبەندان 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٤ (١٢/٢/٢٠٢٦)، شاندی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ پارلەمانتاری ئاڵمان یورگن هارت، وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی فراکسیۆنی حیزبی دێمۆکرات مەسیحی ئاڵمان لە شاری Remscheid

کۆ بوویەوە.

مستەفا قازیزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئاڵمان بەشداریی لەو کۆبوونەوەیە کرد.

شاندی ناوەندی هاوکاری دوای ناساندی ئەو ناوەندە، ئاماژەی بە یەکگرتوویی و ڕێکخراوبوونی بەرەی کورد کرد و مانگرتنەکانی یەکپارچەی کوردستان لە ساڵانی

٢٠١٨، ٢٠٢٢ ، ٢٠٢٦ی  وەک نموونە بۆ ئەو خاڵە باس کرد.

شاندی ناوەند جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داهاتووی ئێران دەبێ لەسەر بناغەی سێکولاریسم، دێموکراسی و فێدرالیسم دابمەزرێ و ئەو داهاتوویە بەبێ بەشداریی

کورد مسۆگەر نابێت.

شاندی ناوەند ئەوەی ڕوون کردەوە کە بەرەی کورد ئێستا بووەتە ڕێنیشاندەری خەباتی سیاسیی ئێران و هەموو لایەنێک چاوی بڕیوەتە کوردستان.

بەڕێز یورگن هارت ئاماژەی کرد کە کۆماری ئیسلامی هیچ ڕەواییەکی نەماوە و باسی نەبوونی بەدیل بۆ ئەو ڕێژیمەی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە باسی کورد وتی کە ڕۆژاوا لە سەرەتای سەدەی ڕابردوو مەسەلەی کوردی چارەسەر نەکرد و بەداخەوە ئەو باسە تا ئێستاش بەردەوامە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە کورد وەک هێزێکی سەرەکی لە ئێراندا دەبێ لەبەرچاو بگیرێ.

لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن بەڵێنییان دا کە لە پێوەندیدا بەردەوام بن.