ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٦ی ڕێبەنداانی ١٤٠٤(١٥/٢/٢٠٢٦)، سێمینارێکی هاوبه‌شی کۆمیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی و یه‌کیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ ، به هاوکاریی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی ڕۆمه‌ریکه‌ی خواروو بهبۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی به کۆڕگێڕیی به‌ڕێزان کاک هیوا ئه‌حمه‌دی و ئه‌فراسیاب گرامی به‌ڕێوه چوو.
سێمیناره‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب، ڕاگرتنی بێ‌ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان و به‌خێرهێنانی به‌شداران له لایه‌ن کاک ئازاد ناره‌ستی ده‌ستی پێ‌کرد.
له به‌شی یه‌که‌می سێمیناره‌کەدا کاک هیوا ئه‌حمه‌دی به ئاماژه به ڕۆڵ و گرینگیی زمانی دایکی له مێژووی نه‌ته‌وه‌کان بۆ پارێزگاری له خاک، نه‌ته‌وه ، دابونه‌ریت، کو‌لتوور و شۆناسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یەک، تیشکی خسته سه‌ر چۆنیه‌تیی پاراستن و گه‌شەی زمان بە که‌ڵکوه‌رگرتن له ئا‌مراز و که‌ره‌سه‌کانی سه‌ردەم.
هه‌روه‌ها کۆڕگێر له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی زمانی دایکی و زمانی کوردی له‌نێوان زمانه‌کانی دیکه‌ی دنیا و ناوچه‌که، هیواخواز بوو که ڕووناکبیران و که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ لە نەوەی نوێ، بۆ گه‌شهپێدان و به‌ره‌وپێشچوونی زمانی دایکی له ئەمڕۆ و داهاتوودا هه‌وڵێکی زۆرتر بده‌ن.
بڕگەی دووه‌می سێمیناره‌که به قسه‌کانی کاک ئه‌فراسیاب گرامی ده‌ستی پێ‌کرد که به‌ڕێزیان وێڕای ئاماژه به زمانی کوردی له‌نێو منداڵان و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ باسی هاوکاریی سیستمی په‌روه‌ردەی ئەو وڵاتەی بۆ فێربوون و گه‌شەی منداڵان له بواری خوێندندا کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی ڕۆڵی دایک و باوکان کرد که چۆن ده‌توانن بۆ پاراستنی زمانی دایکی بۆ نه‌وەی داهاتووی کورد لەو وڵاتەدا یارمه‌تیده‌ر بن.
له هه‌ر دوو به‌شدا دیارییەک لهلایه‌ن کاک شۆڕش نۆباری و خوشکه شایسته ڕه‌حمانییەوە پێشکەشی کۆڕگێران کاک هیوا ئه‌حمه‌دی و کاک ئه‌فراسیاب گرامی کرا.
له به‌شی کۆتاییدا به‌شداران ڕاوبۆچوون و تێبینیه‌کانی خۆیان باس کرد.