کتێبی "سەر هەڵبڕە. لێکۆڵینەوەیەکی قەدەغەدکراو لەسەر بەرخۆدانی کورد" لە نووسینی پێنار سەلەک نووسەری باکووری کوردستان بە زمانی فەرانسەیی چاپ و بڵاو بوویەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، لە پاریس پێتەختی فەرانسە، کۆڕی پەردەلادان لەسەر کتێبی نوێی پێنار سەلەک نووسەری ناوداری گەلی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان بەڕێوە چوو.
بە بەشداریی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە فەرانسە لەسەر بانگهیشتی نووسەر بەشداری ئەم کۆڕە بوو.
نوێنەری حیزب لەو کۆڕەدا، چاوی بە چەندین کەسایەتیی کوردی باکووری کوردستان، پارچەکانی دیکە و چەندی کەسایەتیی فەرانسەوی کەوت و پرسە پێوەندیدارەکان بە دۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانییان تاوتوێی کرد.
پێنار سەلەک نووسەر، چالاکوانی مافی مرۆیی و کۆمەڵناسی خەڵکی باکووری کوردستانە و لەسەر دۆزی ڕەوای گەلی کورد چەندین کتێبی بە زمانەکانی تورکی، ئاڵمانی و فەرانسەیی نووسیوە.
سەلەک پێشتر بەهۆی چالاکیی سیاسی و داکۆکی لە مافی گەلەکەی لەلایەن تورکییەوە ١٥ ساڵ بەند کرا و لە ساڵی ٢٠١٣دا سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و دواتر بەو هۆیەوە پەڕیوەی وڵاتانی ئورووپایی بووە و لە ئێستادا لە فەرانسە دەژی.