کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شاری ئالبۆرگ لە وڵاتی دانمارک

16:17 - 13 رێبەندان 2725

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان ١٤٠٤( ٣١/١/٢٠٢٦)، بە مەبەستی پشتگیری لە ڕابوونی ڕۆژهەڵات و بەرخۆدانی ڕۆژاوای کوردستان لەلایەن هێز و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شاری ئالبۆرگ لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لەلایەن خاتوو ئایدا مەنووچێهری و ڕۆژین مەحموودیانەوە دەستی پێ کرد.

پاشان پەیامی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە زاراوەی کورمانجی لەلایەن کاک عومەر ئیسماعیلەوە و سترانێک لەلایەن بێلا کۆبانییەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکەی دیکەدا پەیامی هاوبەشی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان بە زاراوەی سۆرانی لەلایەن کاک عەبدوڵڵا مەحموودیان و بە زمانی دانمارکی لەلایەن خاتوو ئایدا مەنوچێهرییەوە⁠  پێشکەش کراو .

بە بڕگەی دواتردا  پەیامی پارتی ئینهێدلیستن( Enhedslisten) لەلایەن لارس ئولسێن، پەیامی پارتی سۆسیال دێموکرات لەلایەن ڕۆزە سلێمانەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی خاتوو کارینا هۆلست، بەرپرسی ڕێکخراوی گێنبرۆوە پێشکەش کرا.

خۆپیشاندانەکە بە دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆپیشاندەران لە ڕابوونی ڕۆژهەڵات و بەرخۆدانی ڕۆژاوای کوردستان و دانی کۆمەڵێک دروشمی شۆڕشگێڕی کوتایی پێ هات.