کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی لیدزی حیزبی دێموکرات لە پرسەی شەهید ئەحمەد هێمن

16:20 - 13 رێبەندان 2725

وەفدێکی کۆمیتەی بریتانیا – کۆمیتەناوچەی لیدزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە بەڕێزان قاسم مۆرتەزازادە، پەیمان خزرزادە و دڵشاد عەنایەتی، وەک وەفایەک بۆ خوێنی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری، ئامادەی ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید ئەحمەد هێمن بوون کە لە شوێنی "ماڵی کوردان" لە شاری لیدز بەڕێوە چوو.

ئەم بەشدارییەی شاندی کۆمیتەی لیدز وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ ڕێزلێنان لەو شەهیدە سەربەرزە ئەنجام درا کە خەڵکی شاری کەرکووکی دڵان بوو و لە سەنگەرەکانی بەرگری لە ڕۆژاوای کوردستان گیانی خۆی بەخت کرد.

ئامادەبوونی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەم ماتەمینەدا گوزارشت لە وەفاداری بۆ خوێنی هەموو ئەو تێکۆشەرانە بوو کە سنوورە دەستکردەکانیان تێپەڕاندووە و لەپێناو پاراستنی شکۆی کورد و خاکی کوردستاندا گیانیان فیدا کردووە.