کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندراوی بنەماڵە مافخوازەکانی مەڵکشایی سەبارەت بە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان

11:31 - 15 رێبەندان 2725

بنەماڵە مافخوازەکانی مەڵکشایی، لە پارێزگای ئیلام، بەیاننامەیەکیان ڕوو لە ئەنجامدەرانی ئەم کوشتارە بڵاو کردووەتەوە و خوازیاری تۆڵەسەندنەوەی خوێنی منداڵەکانیان بوون.

زانیارییە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی کوژراوانی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری مەڵکشایی پارێزگای ئیلام، بە ڕاگەیاندنی بەیاننامەیەکی فەرمی، خوازیاری ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان، لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم تەقەکردنانە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەم دۆسییەیە بوون

لەم بەیاننامەیەدا کە لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دەرچووە و لەلایەن بنەماڵەی قوربانییەکانەوە واژۆ کراوە، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە؛ تەقەکردنەکان لەناو باڵەخانەکانی سپا لە مەڵکشایی و ڕوو بە ناڕازیان ئەنجام دراوە و ئەم بابەتەش بە بەڵگەنامەی وێنەیی و "تۆمارکراو و حاشاهەڵنەگرە" لەبەر دەستدایە.

بنەماڵە مافخوازەکان، لەم بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاندووە، مەبەستیان دەسپێڕاگەیشتن بە ڕاستی و جێبەجێکردنی دادپەروەری لە ڕێگە یاساییەکان و لە ئەگەری دروستبوونی بەربەست لەبەردەم ئەم لێکۆڵینەوە ناوخۆییە، ئەوان لە ڕێگەی کەناڵە یاسایی و نیونەتەوەییەکانەوە بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دۆسییەکان.

جێی ئاماژەپێکردنە، لە کۆتاییدا واژۆکەران جەختیان لەسەر بەردەوامی و ڕاوەستانیان لەسەر مافەکانیان کردووەتەوە.