
ئامادەکردن: تاهیر قاسمی
وەرگیراو لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتیی میدس
ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ئێراندا هەڵدرایەوە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە عەلی خامنەیی، دیکتاتۆر و حاکمی ڕەهای کۆماری ئیسلامی، لە هێرشێکی ئامانجداردا کوژراوە. بەوەش، یەکێک لە تاریکترین سەردەمەکانی سەرەڕۆیی لە ئێراندا سەرەنجام کۆتایی پێهاتووە. پیاوێک کە ناوەکەی لەگەڵ سەرکوت، سێدارە و تیرۆری دەوڵەتی هاوتا بوو، پێش ئەوەی لە دادگایەکی دادپەروەرانەی خەڵکدا لێپرسینەوەی لێ بکرێت، کۆتایی هات.
میراتێکی خوێناوی؛ لە کوردستانەوە تا ئورووپا:
خامنەیی نەک هەر بەرپرسی سەرکوتی دڕندانەی نێوخۆیی بوو، بەڵکوو بناغەدانەری سەرەکیی تیرۆرەکانی دەرەوەی وڵاتیش بوو. ئەو تاوانانەی کە دژ بە ڕێبەرانی کورد تۆماری کرد، تەنیا بەشێک لە کارنامە تاریکەکەی ئەوە:
تیرۆری دڕندانەی دکتۆر قاسملوو - ئەفسانەی کورد
دکتۆر قاسملوو، ڕێبەری درەوشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و قارەمانی ئاشتی و وتووێژ، لە دانوستانەکانی ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ڤێنا (ڤییەن)، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خامنەیی، بە شێوەیەکی خیانەتکارانە تیرۆر کرا و بۆ هەتاهەتایە پەڵەی شەرمی بە نێوچاوانی ڕێژیمەوە ن
تیرۆری بەکۆمەڵی میکۆنۆس: تیرۆری دکتۆر سادقی شەرەفکەندی، یەکێک لە ڕێبەرانی کورد و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات دوای تیرۆری دکتۆر قاسملوو، لە بێرلین، بەپێی بڕیاری دادگای میکۆنۆس، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی و لەلایەن شوورای عەمەلیاتیی تایبەتەوە ئەنجام درا.
کۆتایی تیرۆریستێکی نێونەتەوەیی
ڕێژیمێک کە خامنەیی ڕێبەریی دەکرد، چەندین دەیەیە کە لە سەرانسەری جیهاندا وەک سیمبۆلی تیرۆریزم ناسراوە. هەر لە لەسێدارەدانە بەکۆمەڵەکانی دەیەی ١٩٨٠ و کوشتاری ناڕازییان لە شەقامەکانی ئێرانەوە تا کوشتنی ئامانجداری بژاردە سیاسییەکان لە نێوجەرگەی ئورووپادا، گشتیان لەژێر سێبەری ئەو دیکتاتۆرەدا بەڕێوە چوون. ئەمڕۆ بە نەمانی ئەم «قاتڵە زنجیرەییەی لە بەرگی ڕێبەردا»، زۆرێک لە ئازادیخوازان و بنەماڵەی قوربانییان، ئەوە بە سەرەتای کۆتایی گشت پێکهاتە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی دەزانن.
ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی بێ سێبەری سەرەڕۆیی
نەهێشتنی خامنەیی تەنیا پرسێکی نێوخۆیی نییە. ئەو پیاوەی کە بە ملیار ملیار دۆلاری بۆ نوقمکردنی ناوچەکە لە خوێن و خۆڵەمێشدا تەرخان دەکرد، ئیتر ناتوانێت فەرمانی کوشتن دەربکات. مێژوو لە بیری دەمێنێتەوە کە چۆن ئەو دیکتاتۆرەی ئیدیعای پیرۆزیی ئایینیی بۆ خۆی دەکرد، بەرپرسیاری ڕەنج و نەهامەتیی ملیۆنان کەس بوو و لە کۆتاییشدا لەنێو ئەو ئاگرەدا کوژرا کە خۆی هەڵگیرساندبوو.