کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی گردبوونەوەیەک لە لەندەن بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی

11:25 - 10 رەشەمه 2725

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤(٢٨/٢/٢٠٢٦)، گردبوونەوەیەک لە گۆڕەپانی ترافالگاری شاری لەندەن پێتەختی بریتانیا بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی و پێداگری لە خەباتی ڕەوای گەلانی ئێران و كوردستانی ئێران تا گەیشتن بە ترۆپكی ڕزگاری لەسەر بانگەوازی هەشت حیزبی سەرەكیی نەتەوەكانی ئێران و كوردستان بە بەشداریی جەماوەرێكی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگەرانی حیزب بەڕێوە چوو.

گردبوونەوەکە بە ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی كوردستان و ئێران دەستی پێکرد.

پاش بەخێرهاتنی بەشداربووان، گوڵی سوور لەسەر وێنەی شەهیدانی تازەی شۆڕشی گەڵانی  ئێران دانرا.

پەیامی موجاهدین خەلقی ئێران لەلایەن بەڕێز حوسێن عابدینییەوە خوێندراوە.

هەروەها پەیامی حیزبی دێموكرات بە زمانی ئینگلیسی لەلایەن بەڕێز كاوە مودەڕەسی بەرپرسی گشتیی كۆمیتەی حیزب لە ئەم وڵاتە خوێندراوە و هەروەها پەیامی هاوپەیمانیی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز كەیوان شێرزاد بەرپرشی گشتیی تەشكیلاتەوە پێشكەشی بەشداربووان كرا.

لەلایەن ئەندام پارلەمانی بریتانیا بەڕێز ئالێن میرلەند پەیامێک خوێندراوە.

لە درێژەی گردبوونەوەکەدا لەلایەن حیزبی تەزامۆنی ئەحواز و حیزبی "مردم بلوچستان" پەیام ئاراستەی بەشداربووان كرا.

گردبوونەوەکە بە ڕێپێوان و دانی دروشم تا بەر دەرگای نووسینگەی سەرۆکوەزیران  كۆتایی هات.