کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێمیناری کۆماریخوازانی دێموکراتی نەتەوەیی

11:42 - 10 رەشەمه 2725

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤(٢٨/٢/٢٠٢٦)، هەیئەتێک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوو لە قادر ڕەسووڵی، ئەسعەد خزری و ئازاد نارستی، بەشداریی سێمیناری کۆماریخوازانی دێموکراتی نەتەوەییان کرد.

ئەم سێمینارە بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆماریخوازانی ئێران لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ داهاتووی دوای ڕووخانی ڕێژیم، لە سێ پانێلدا بەڕێوە چوو.

چەندین حیزب، ڕێکخراوی سیاسی و کەسایەتیی سەربەخۆی ئێرانی و کوردستانی بەشداری ئەم سێمینارە بوون. هەروەها ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیام و وتاریان پێشکەش کرد.

لە وتارەکاندا هەموویان جەختیان لەوە کردەوە کە ئێرانی داهاتوو دەبێت وڵاتێکی دێموکرات، سیکۆلار و لامەرکەزی بێت و ماف و ئازادییەکانی هەموو گەلانی پێکهاتەی کۆمەڵگەی فرەنەتەوەیی ئێران دابین بکات.