هاتنی جێژنی ڕەمەزان، بۆنەی پیرۆزی موسوڵمانان، لە هەموو پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام، بە تایبەت لە هاونیشتمانیانی موسوڵمان لە کوردستان پیرۆز بێت.
مخابن، بەهۆی شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، جێژنی ئەمساڵ ڕەنگ و بۆنی ئاسایی نییە. لە کاتێکدا ئەم ڕژیمە ساڵانێکە بە ناوی پیرۆزییەکانی ئایینەوە، مافی ژیان و ئاسایشی لە خەڵکی ئێران زەوت کردووە؛ یادی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەینەوە کە بەهۆی ئەم سیاسەتانەوە بوونە قوربانی.
هیوادارم ڕۆژێک بێت کە سەقامگیری و ئاشتیی ڕاستەقینە جێگیر بێت و جێژنی ئەمساڵیش ببێتە مایەی یەکگرتوویی و تەبایی خەڵکی کوردستان دژ بە زۆرداری.
بە هیوای جێژنی ڕزگاری و ئازادی.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی