کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبونەوەی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا

23:53 - 12 رەشەمه 2725


ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤(٢٠٢٦/٣/٣) هەیئەتێکی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزب بە سەرپەرەستیی سەلاح پوورئەسەد  بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە ئوسترالیا لەگەڵ بەڕێز تۆم کوران بەرپرسی بەشی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی  ئەم وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان پێک هێنا.

شاندی حیزب لە بەرێزان سەلاح پوورئەسەد، ژینۆ کاردۆ، ڕووناک ڕاد لە بەشی پێوەندییەکان و کامڕان سوهرابی لە بەشی ڕاگەیاندن پیک هاتبوو.

لەم کۆبونەوەیەدا باسی دوایین ڕووداوەکانی ئێران و کوردستان، شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، هاوپەیمانیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئوپوزسیۆنی ئێرانی  کرا.

  لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا شاندی حیزب داوایان لە بەڕێز تۆم کوران کرد کە دەوڵەتی ئوسترالیا پشتی هێزە کوردییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی بگرێت و  یارمەتیی ئەو هێزانە بکات.

هەروەها داوا کرا کە دەوڵەتی ئوسترالیا لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێوەندی پتەوتر بگرێت.

لە دوایین بەشی کۆبونەوەکەدا شاندی حیزب باسی باری نالەباری بنەماڵەکانی حیزب لە ناو باشووری کوردستان کرد، هەروەها باسی نفووزی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە ناو ئوسترالیادا کرا و  داوایان لە دەوڵەتی ئوسترالیا کرد کە زۆر بەوردی چاودێری هەڵسوکەوتی ئەو کەسانە بکات کە وەک لایەنگری کۆماری  ئیسلامی لە  وڵاتی ئوسترالیا دەژین.

بەڕێز کارون زۆر بە دڵگەرمییەوە گوێی لە ڕاسپاردەکانی شاندی حیزب بوو و بەڵێنی دا کە دەنگی حیزب و گەلی کورد بگەیەنێتە کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا و هەنگاوی پێویست بۆ داواکان هەڵبێننەوە.

هەروەها هەر دوولا پێداگرییان لەسەر کۆبوونەوەی زیاتر و پێوەندی پتەوتر  لە نێوان پێوەندییەکانی حیزب و وەزارەتی دەرەوەی ئوسترالیا کرد.