شەوی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە یەکێک لە هۆڵەکانی سێنای وڵاتی فەرانسە، جەژنی نەورۆزی کوردەواری و سەری ساڵی نوێ بە شکۆوە بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە ڕێک خرابوو.
لەم ئاهەنگەدا ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم بەشداری کرد.
ناوبراو لە پەراوێزی ئەم بۆنەیەدا چەندین لایەنی کوردستانی بینی و لە دیدارەکانیدا بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی خستە بەرباس.
لەم جێژنەدا چەند گرووپی هەڵپەڕکێ و هونەری کوردی تێیدا بەشدار بوون و کارە هونەرییەکانییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ڕێوڕەسمەکە بە گۆرانی ڕەسەنی کوردی کۆتایی پێهات.