کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری یۆتۆبۆری سوید یادی ١٠ی خاکەلێوە بەرز ڕاگیرا

14:16 - 9 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی شەممە ٨ی خاکلەلێوەی ١٤٠٥، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕێوڕەسمێک لە شاری یۆتۆبۆری سوید بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، نەسرین شەماڵی وەک بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و پاشان مەراسیمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ئیسماعیل ساڵەحیان پێشکەش کرا. دواتر، حەسەن حاتەمی باسێکی تێروتەسەلی لەسەر مێژوو و گرینگیی ١٠ی خاکەلێوە و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەممەد کە تێیدا جەخت لەسەر یەکڕیزی کورد دەکات، بە شێوەی دەنگی بڵاو کرایەوە، ەوە.