یاسر حەیدەری، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری بانە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کێبڕکێکانی جۆدۆی گەورەساڵان لە وڵاتی بریتانیا، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و میداڵی زێڕی خۆی وەک هاوسۆزییەک پێشکەش بە گەلانی ئێران کرد.
ڕۆژی شەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، کێبڕکێی جۆدۆی گەورەساڵانی بریتانیا لە شاری لەندەن بەڕێوە چوو. لەم کێبڕکێیەدا یاسر حەیدەری وەک وەرزشوانێکی لێهاتوو بەشداریی کرد و توانی بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەرکەوێت و ببێتە خاوەنی پلەی یەکەم.
ناوبراو دوای بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنانە، میداڵەکەی پێشکەش بە تەواوی گەلانی ئێران کرد کە ئێستا لە نێو جەرگەی شەڕ و تەنگژەکاندا بوونەتە دیلی دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
حەیدەری سپاسی ئازایەتیی خەڵکی کرد و هیوای ئازادیی بۆ سەرجەم نەتەوەکانی ئێران خواست.
یاسر حەیدەری، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری بانەیە. ناوبراو بڕوانامەی ماستەری لە بواری وەرزشدا هەیە و لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە خەریکی وەرزشی جۆدۆیە. ناوبراو ئێستا خاوەنی پلەی جیهانیی (دان ٣)ی جۆدۆیە و ڕاهێنەر و داوەری ئەم وەزشەیە.