لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی دووشەممە ١٠ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی "شیناوێ"ی سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی "وەیسە محەممەدپوور"، کوڕی ئەحمەدی حاجی عەبدوڵڵا و "ئاکام ئەبووبەکری"، کوری ڕەسوڵ سۆفی فەتاحی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کراون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و پاش دەستبەسەرکردن، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.
شایانی باسە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو دوو هەووڵاتییە هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.