کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمینارێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە سوید

17:17 - 11 خاکەلێوه 2726

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "کارڵستاد" لە وڵاتی سوید، سێمینارێکی بۆ بەرزڕاگرتنی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بەڕێوە برد.

سیمینارەکە بە شێعرێک لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکە "جەزا شابازی" ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە شاری کاڕلستاد دەستی پێکرد.

دواتر سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" خوێندرایەوە و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ڕاگەیاندرا.

دواتر بەڕێز "حەسەن پاڵانی" وەک کۆڕگێڕ تیشک و سەرنجی خۆی خستە سەر شکۆ و گەورەیی کۆماری کوردستان و سەروەریی شەهیدی نەمر "پێشەوا قازی محەممەد" و هاوڕێیانی و درێژەدانی ئەم ڕێگا و ڕێبازە پیرۆزە.

هەروەها لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکانی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکە، بە تایبەت رۆژهەڵاتی هەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت شەڕی ئامریکا و ئیسڕاییل لەگەڵ ڕێژیمی ئێران و گرووپە تێرۆریستەکانی سەر بەو ڕێژیمە خستە ڕوو.

لە پاش وتەکانی کۆڕگێڕ، لە لایەن بەشداربووانەوە چەند پرسیارێک ئاراستەی بەڕێزیان کرا و بە ئاڵوگۆڕی بیروڕاوە کۆڕەکە دەوڵەمەندترکرا.

 لە درێژەی سیمینارەکەدا بە سروودی "ئەی شەهیدان" و دوو شێعری دیکە لە لایەن پێشکەشکاری بەرنامەکەوە سمینارەکە کۆتایی پێهات.